پارتی نیشتمانی توركمانی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ به‌ره‌ی توركمانی راگه‌یاند

پارتی نیشتمانی توركمانی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ به‌ره‌ی توركمانی راگه‌یاند
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

دوێنێ ئێواره‌ به‌رواری 16/7/2010 له‌ به‌یانێكدا پارتی نیشتمانی توركمانی عێراقی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ به‌ره‌ی توركمانی راگه‌یاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ pukmedia ئه‌ندامی نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نیشتمانی توركمانی نه‌جمه‌دین قه‌ساب ئۆغلۆ دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌وان له‌مرِۆوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێز بونیاد ده‌نێن، گوتیشی رێژه‌ی 90% ی دانیشتووانی گه‌رِه‌كی موسه‌لاَ له‌ شاری كه‌ركوك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌رِه‌كه‌ گه‌وره‌كانی توركمان له‌ شاره‌كه‌ لایه‌نگرانی پارتی نیشتمانین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ ئالاَی به‌ره‌ی توركمانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانی خۆیان دابه‌زاندووه‌.
Top