سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر 26 له‌ سه‌رانی دیاری به‌عس جێبه‌جێ ده‌كرێ

سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر 26 له‌ سه‌رانی دیاری به‌عس جێبه‌جێ ده‌كرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری وه‌زاره‌تی دادی عێراقی بۆ كاروباری گیراوو زیندانیان پوشۆ ئیبراهیم ده‌زنی رایگه‌یاند ئه‌وان 26 له‌ گیراوه‌ دیاره‌كانی رژێمی پێشوویان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌ گرتووخانه‌ی كرۆبه‌ر له‌ عێراق راده‌ست كراوه‌ته‌وه‌و له‌ ماوه‌ی داهاتووش سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و 26 كه‌سه‌ دیاره‌ی رژێمی پێشوو جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ پێی برِیاری دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی هه‌ر یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌ پێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵیان و پشت ئه‌ستوور به‌ برِیاره‌ یاساییه‌كان سزای خۆیان وه‌رده‌گرن كه‌ بریتییه‌ له‌ سه‌پاندنی سزای له‌ سێداره‌دان جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ برِیاره‌كه‌ی دادگا برِیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و ته‌نیا جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ماوه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌رپرسه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی برِیاره‌كانی دادگا، بێ ئه‌وه‌ی ئاورِ بداته‌وه‌ له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به‌رپرسی رژێمی به‌عس یاخود تیرۆریست بووه‌. گوتیشی ئه‌و برِیاره‌ی دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری پێویست بێ وهیچ لێبوردنێكیش نایانگرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش برِیاری دادگایه‌و ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ یاساكانی هه‌موار بكرێنه‌وه‌.
Top