سه‌عدون: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوو ده‌كات حكومه‌تی نوێی عێراق له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێكبێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون ئاشكرایكرد ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوو ده‌كات هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی به ئاكام بگات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌مه‌رجێك كوتله‌كانی دیكه‌ش به‌شداربن له حكومه‌ت.
سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی به سه‌رانی كوتله سیاسیه‌كانن ئاره‌زووی خۆی نیشانداوه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ، سه‌عدون گوتیشی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆچوونی وایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێكبێت، هه‌ردوو كوتله‌كه ده‌توانن حكومه‌تێكی تۆكمه و سه‌قامگیر پێكبهێنن، به‌لاَم به مه‌رجێك كوتله‌كانی دیكه‌ش به‌شداربن له‌و حكومه‌ته، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ئاره‌زووه‌ی له رێگه‌ی فشاره‌وه ئه‌نجام نادات به‌ڵكو ته‌نیا ئاره‌زوو ده‌كات عێراقییه‌كان به‌و شێوه‌یه حكومه‌ت پێكبهێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌عدون به‌توندی ره‌خنه‌ی له كوتله سیاسییه‌كان گرت كه نه‌یانتوانی پێش هاتنی بایدن بۆ عێراق حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن.
جێی باسه له به‌غدای پایته‌خت هه‌واڵی ئه‌وه بلاَوبۆته‌وه كه بایدن پێشنیارێكی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كردووه، به شێوه‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته نوری مالیكی، سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌یاد عه‌للاوی به شێوه‌یه‌ك عه‌للا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی بكات كه له سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان پێكدێت.