مالیكی كشانه‌وه‌ی خۆی له ناو ئیئتیلافی نیشتمانی به حه‌كیم راده‌گه‌یه‌نێ
وا پێده‌چێت ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی وئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم له خۆده‌گرێ له باریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا شاندێكی ره‌وانه‌ی لای ئیئتیلافی نیشتمانی كردووه پێی راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌وڵه‌تی یاسا له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه بكشێته‌وه‌و بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی تازه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش ده‌یه‌وێ خۆی له هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش نزیك بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یان ویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت، بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه شانده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كه بۆ لای ئیئتیلافی نیشتمانی چووه پێكهاتبوو له عه‌بدولحه‌لیم زوهری كه یه‌كێكه له‌سه‌ر كرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی مالیكی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی دیاری ناو ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌و په‌یامه‌ی زوهری له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی په‌یامێكی نوری مالیكی بووه بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌ممار حه‌كیم رابگه‌یه‌نێ كه ئه‌و له‌گه‌ڵ كوتله‌ی عه‌للاوی رێكده‌كه‌وێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌یش ئاشكرایان كردووه دوێنێ یه‌كشه‌ممه مالیكی به یه‌ك له وه‌زیره‌كانی خۆی راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ عه‌للاوی رێكده‌كه‌وێت و له هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی ده‌كشێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌ركرده له ئیئتیلافی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی ئه‌و هه‌واڵ و دنگۆیانه‌ی به‌دوور خسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مالیكی ده‌چێته ناو هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه له‌گه‌ڵ عه‌للاوی، گوتیشی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ربه‌سته‌كان وه‌كو خۆیان ماون له ناو هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی سه‌باره‌ت به كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا مالیكی هیچ په‌یامێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌گه‌یاندۆته ئیئتیلافه‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیم، به‌ڵكو تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه.
به‌یاتی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی نه‌توانن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وكات بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كه ده‌بێت هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه پێكبهێنرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دانانی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی عه‌للاوی هاوپه‌یمانییه‌تی پێكبێنێ.