بایدن: پێویسته به‌رپرسه عێراقیه‌كان سنورێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان دابنێن
گولاَن/ساڵح محمد
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ عێراق و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌ت كرد و داواى له به‌رپرسانى عێراقی كرد كه په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق ، و هه‌روه‌ها داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى فره‌یی و نیشتیمانى كرد له عێراقدا.
\"جۆ بایدن\"" جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ده‌بێت به‌رپرسه عێراقیه‌كان ده‌ستبه‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان بن و به‌رژوه‌ندى نیشتیمان نه‌خه‌نه دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌وه، و پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌به‌ژدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تا رِێگه خۆش نه‌كرێت بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌كاروبارى ناوخۆى عێراق، و ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌ك چاو سه‌یری سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌كات و جیاوازى ناكات له نێوانیاندا.
به‌مه‌به‌ستى هاندانى لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و په‌له كردن له پێكهێنانى حكومه‌ت و نزیك كردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق و \""ئه‌یاد عه‌لاوى\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق و \""جه‌لال تاڵه‌بانى\"" سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها جۆ بایدن گوتیشى: عێراقی ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ عێراقی دواى رِوخاندنى دیكتاتۆریه‌ت جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه، ئه‌و ئازادیه له عێراق به‌رهه‌م هاتوه به‌رهه‌مى خۆبه‌خشین و هه‌وڵى عێراقیه‌كانه به یارمه‌تى ئه‌مه‌ریكا.
له‌كۆتایدا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندى ولاَته‌كه‌ى دوپات كرده‌وه به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا و رِاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئاسایشى عێراق به حكومه‌تى عێراق.
"