ئۆدرینۆ: قاعیده‌ له‌ عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانى داراییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

ئۆدرینۆ: قاعیده‌ له‌ عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانى داراییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

گولاَن/ساڵح محمد

سه‌رۆكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ رِێكخراوى قاعیده‌ له‌ عێراق له‌قه‌یرانى داراییدایه‌ و به‌ده‌ست كه‌مى پاره‌ وسامانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

\"رِیمۆند ئۆدرینۆ\"" سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رِایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانى عێراق توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و تۆرِه‌ بگرن كه‌ به‌ملیار دۆلاری وه‌ك هاوكارى و پشتگیرى بۆ رِێكخراوى قاعیده‌ ده‌هێنا ئه‌و رِێكخراوه‌ ئێستا له‌ عێراق به‌ده‌ست كه‌مى سامان و قه‌یرانى داراییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

دواى ئه‌و كێشه‌ ئابوریه‌ى رِێكخراوى قاعیده‌ تێی كه‌وتوه‌ ده‌ستیان كردوه‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى بانكه‌ حكومیه‌كان و برِینى پاره‌ى بانكه‌كان، له‌ مانگى رِابردودا رِێكخراوى قاعیده‌ بانكێكى حكومیان ته‌قانده‌وه‌ كه‌ دوه‌مین بانكى حكومى بو بیته‌قێننه‌وه‌ بوه‌هۆى كوشتنى 26 كه‌س و برینداربونى 53 كه‌سى تر، و پاشان (ده‌وڵه‌تى عێراقی ئیسلامى)ـى سه‌ربه‌ رِێكخراوى قاعیده‌ بانكێكى ترى عێراقی ته‌قانده‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆى كوشتنى 15 كه‌س و برینداربونى 55 كه‌سى تر.

هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گوتیشى: كردنه‌ ئامانجى بانكه‌كان له‌لایه‌ن رِێكخراوى تیرۆرستى قاعیده‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر لاوازبونى بوارى دارایی ئه‌و رِێكخراوه‌ و نه‌بونى پاره‌ى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كیانیان بۆیه‌ په‌نا بۆ ته‌قانده‌وه‌ى بانكه‌كان و برِینى بانك ده‌به‌ن تا بتوانن پاره‌ى پێویست به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان له‌ عێراق.
"
Top