نه‌وتی باكوور جارێكی دیكه ده‌ست ده‌كاته‌وه به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهانی توركی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌وتی باكوور رایگه‌یاند توانراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ته‌كنییه بكرێت كه بووه هۆی راوه‌ستانی ماوه‌یه‌كی چاوه‌رِوان نه‌كراوی نه‌وتی عێراق به‌ره‌و ده‌ربه‌ندی جیهانی توركی.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه به‌ر بۆرِییه نه‌وتییه‌كانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی باكوور به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهانی توركی كه‌وت، به ته‌واوی چاكبكرێته‌وه‌و جارێكی دیكه بتوانرێ نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهان بگوازرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تیمه‌كانی چاككه‌ره‌وه به‌رده‌وام بوون له چاككردنه‌وه‌ی كێشه ته‌كنیكییه‌كان، چاوه‌رِوانی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه نه‌وت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رێبكرێ.
جێی باسه هێڵی نه‌وتی باكوور كه به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهانی توركی نه‌وت ده‌گوازێته‌وه درێژی ماوه‌كه‌ی 960 كیلۆمه‌تره‌و رۆژانه‌ش برِی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌گوازێته‌وه.
سه‌ره‌رَای بوونی هه‌ڵه‌و كێشه‌ی ته‌كنیكی ماوه‌ماوه‌ش بۆرِییه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و په‌لاماری كرده‌وه تیرۆریستییكان ته‌قاندنه‌وه.