هاوپه‌یمانی نیشتمانی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هێزه ئیسلامییه‌كان دوور بخاته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حمه‌د ناجی رایگه‌یاند سه‌ردانییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن وشاندێكی كۆنگرێس ئه‌مه‌ریكی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌غدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا عێراق ولاَتێكی داگیركراوه‌و له ژێر ده‌ستی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادایه.
ناجی گوتی ئێمه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی هیچ دوودڵ نین كه عێراق تا ئێستا ولاَتێكی داگیراوه‌و راستییه‌كه ناشاردرێته‌وه، سه‌ردانی جۆزێف بایدن له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سه‌ردانی شاندێكی بالاَی كۆنگرێس به سه‌رۆكایه‌تی جۆن مه‌كین له یه‌ك رۆژدا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكادایه و واشنتۆن پلانێكی گه‌وره‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بێت به سه‌ر سیاسه‌تی عێراقی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا له پێكهێنانی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت هێڵی ئیسلامی یاخود راشكاوانه‌تر ده‌یه‌وێت حزبه ئیسلامیه‌كان له ده‌سه‌لاَت دووربخاته‌وه‌و له به‌رامبه‌ریشدا پشتگیری هێزه عه‌لمانییه‌كان بكات.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و سه‌ردانییه‌ی بایدن و شاندی كۆنگرێس له یه‌ك رۆژدا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌دات و ده‌یه‌وێت حكومه‌ت به‌گوێره‌ی خواستی ئه‌و بێت، ناجی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد ئایا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا شاندێكی هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی سعودیه یاخود ئێران یاخود سوریا سه‌ردانی عێراقی بكردایه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌بوو؟هۆشداری ئه‌وه‌یشی دا كوتله سیاسییه‌كان كه ئه‌و شانده‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی هێنانه‌وه‌و له‌سه‌ر عێراقییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كات.