كه‌نانی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ كه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واشنتۆن مه‌رجه‌عی بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووی عێراق زه‌ینه‌ب كه‌نانی دووپاتیكرده‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كه دوێنێ به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا فشار ده‌خاته سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت سه‌ر به‌ئه‌مه‌ریكا بێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كه‌نانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كات و هه‌وڵده‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به ئاره‌زوو و خواستی ئه‌و دابنرێ و راسته‌وخۆ سه‌ر به واشنتۆن بێت، گوتیشی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌رگای له‌سه‌ر پشت كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراقبه‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌ربدات.
كه‌نانی كه په‌رله‌مانتاری پێشووی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌حرار بوو نه‌یشارده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی بایدن و شانده‌كه‌ی كۆنگرێس پرۆژه‌یه‌كی تازه‌ی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران به خواستی ئه‌و بێت و بێ واشنتۆن هیچ برِیارێك ده‌رنه‌كات و واشنتۆن ببێته مه‌رجه‌عی برِیاره‌كانی.
جێی باسه دوێنێ شه‌ممه له دوو سه‌ردانی جیادا هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی ولاَت یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن و شاندێكی كۆنگرێس به سه‌رۆكایه‌تی جۆن مه‌ككه‌ین گه‌یشتنه عێراق و له‌و میانه‌یه‌شدا چاویان به گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌وێت.