ئه‌مرِۆ مالیكی چاوی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێ
له لێدوانێكدا راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یاسین مه‌جید ئاشكرایكرد به‌یانی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی چاوی به جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن ده‌كه‌وێت، گوتیشی له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو واشنتۆن و بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
دوێنێ شه‌ممه دوای عه‌سر جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن به‌سه‌ردانێكی پێشوه‌خته رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی بایدن له سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق گفتوگۆكردن ده‌بێت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت و هاندانی كوتله‌كان بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق .
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران یاسین مه‌جید روونیكرده‌وه گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت له پله‌ی سێیه‌می ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌ی بایدن ده‌بێت، به‌دووریشیزانی بایدن له ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنی به سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان فشار دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زیاتر پێداگری ده‌كات هاندانی كوتله‌كانه بۆ له‌یه‌كنزیك بوونه‌وه‌یان.
جێی باسه سه‌ردانییه‌كه‌ی بایدن بۆ عێراق ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هاتنی شاندێكی كۆنگرێس به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆن ماكین بوو بۆ عێراق.
پێشتر برِیاربوو بایدن له مانگی ئایاری رابردوو سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجام بدات به‌لاَم دواتر سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌درا، له‌لای خۆشییه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ داوای له بایدن كرد ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.