له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌وشی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد
له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نووری مالكی هیوای سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك بارزانی خواست له‌و سه‌فه‌ره‌یداو هه‌ردوو لا پێشهاته نویێه‌كانی باری سیاسی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدرال له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بیر‌و بۆچوونیان به‌رانبه‌ر به پرسی ئه‌و كۆششانه ئاڵوگۆڕ كرد كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایینده‌ی عیراق ده‌درێن.