عه‌مار حه‌كیم: هاوپه‌یمانی نیشتمانی كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق

عه‌مار حه‌كیم: هاوپه‌یمانی نیشتمانی كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق
هه‌ولێر - سامان

محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی شاندی هاوپه‌یمانی كوتله‌ كوردستانییه‌كان، شه‌ممه‌، رایگه‌یاند له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كه‌یان له‌گه‌ل عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیتلافی نیشتمانی له‌ نێوخۆیاندا له‌ سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌یان هه‌یه‌.

حه‌كیم له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی(گولاَن_ میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ(شه‌ممه‌) نێوان هه‌ر دوو شاندی هاوپه‌یمانی كوتله‌ كوردستانییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ نێوخۆیاندا گرفتیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق\"".

روونی كرده‌وه‌\"" تا ئێسته‌ نه‌گه‌یشتۆنه‌ته‌ هیچ رێكه‌وتنێك، به‌لاَم زۆرینه‌ی نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان له‌ گه‌ل دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالكی دا نین\"".

وتیشی\"" هه‌ردوولا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌ واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا پێكبهێنرێت\"".

"
Top