ئازاد چلاَك: تا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان نه‌كرێت كورد رێكه‌وتن له گه‌ل هیچ لایه‌نێك ئیمزا ناكات
هه‌ولێر - سامان
ئازاد چالاك ئه‌ندامی شاندی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند كورد تا ئه‌وكاته‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ست نیشان نه‌كرێت رێكه‌وتن له گه‌ل هیچ لایه‌نێك ئیمزا ناكه‌ین.
چالاَك له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی(گولاَن - میدیا)ی راگه‌یاند\" كۆبونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه كوردستانییه‌كان له گه‌ل لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه و بیرورِا له سه‌ر چۆنه‌یتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی بۆنه‌ته گرفت له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی ده‌كرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كورد له ئێسته‌دا رێكه‌وتن له گه‌ل هیچ لایه‌نێك نا كات تا ئه‌وكاته‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، چونكه پێمانوایه له ئێستا دا هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێك بكرێت به زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\""به پێی زانیارییه‌كانی ئێمه تا ئێستا هه‌ر سه‌رۆك لیستی ئه‌لعێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا له سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق رێكنه‌كه‌وتوون\"".
"