له‌ نامه‌یه‌كدا كۆنگرێس داوا له‌ مالیكی ده‌كات په‌له‌ بكات له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق

له‌ نامه‌یه‌كدا كۆنگرێس داوا له‌ مالیكی ده‌كات په‌له‌ بكات له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بێڵ دیلاهنت و 34 ئه‌ندامی دیكه‌ی كۆنگرێس داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ده‌كه‌ن دووركه‌وێته‌وه‌ له‌ ناكۆكییه‌كانی رابردوو وكاربكات له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌دوور له‌ تائیفه‌گه‌ری.

دوێنێ هه‌ینی له‌ نامه‌یه‌كدا دیلاهنت و 34 ئه‌ندامی دیكه‌ی كۆنگرێس داوا له‌ نوری مالیكی وسه‌رانی دیكه‌ی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن یه‌كریزی گه‌لی عێراق بپارێزن و بۆ گه‌لی عێراق و هه‌موو جیهان بسه‌لمێنن كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پرۆسه‌ی ساسی و دیموكراسی سه‌ر ده‌خه‌ن.

داواش له‌ هه‌موو سه‌رانی سیاسی ده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی له‌ كورترین ماوه‌دا، تا ئه‌و خوێنه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردووا له‌ پێناوی رزگاری عێراق رژاوه‌ به‌فیرِۆ نه‌چێت.

جێی باسه‌ پێشتریش به‌رپرسانی ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له‌ سه‌رانی كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراق كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كه‌ تێیدا ته‌واوی كوتله‌كان به‌شداربن، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رناده‌ن ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ هاوكاری عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی.
Top