له‌مانگی حوزه‌یران ژماره‌ی كوژراوه‌كان له عێراق گه‌یشته 284 عێراقی و 9 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سێ وه‌زاره‌تی عێراقی رایانگه‌یاند ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق 284 كه‌س كوژراون و 620 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه، ئه‌مه له كاتێكدا كه پارساڵ له هه‌مان مانگدا ژماره‌ی كوژراوان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق گه‌یشته 437 كه‌س.
سه‌رچاوه‌كان له هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ‌و به‌رگری ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه له‌كۆی كوژراوه‌كان 204 هاولاَتی و 50 پۆلیس و 30 سه‌ربازی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بوونه، له‌وكاته‌ی له‌كۆی 620 برینداره‌كه 400 هاولاَتی و109 پۆلیس و 111 سه‌ربازی سه‌ر به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تێدا بووه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا له مانگی حوزه‌یران به‌غدای پایته‌خت زۆرترین كرده‌وه‌ی توندوتیژی تێدا رووداوه.
له‌لای خۆشییه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد له مانگی حوزه‌یراندا 9 سه‌ربازی كوژراوه هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێكی دیكه‌ش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه گه‌یشته 4409 كوژراو.