سامی شۆرش: شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاوی به مالیكی و نوێنه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌وێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرش رایگه‌یاند له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا چاوی به سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و نوێنه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌وێت.
شۆرش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شاندی كوردی به نوری مالیكی و نوێنه‌ری ره‌وتی سه‌در بریتی ده‌بێت له گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، گوتیشی هاوپه‌یمانی كوردستانی گه‌شبینه به جموجۆڵی كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شۆرش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو وپه‌سه‌ندكراوی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ به‌غدا كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانووستان له‌گه‌ڵ كوتله‌كان ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مالیكی و نوێنه‌ری ره‌وتی سه‌در قسه له‌سه‌ر شێوازی كاری سیاسی كوتله‌كان و تێپه‌رِاندنی ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ولاَت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنرێت و بتوانرێ ته‌نگژه‌كان به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێ.