كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دژی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانن له‌ بری پۆستی سه‌رۆك كۆمار

كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دژی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانن له‌ بری پۆستی سه‌رۆك كۆمار


گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی، له‌به‌رامبه‌ریشدا رازیكردنی كورد به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرش رایگه‌یاند نابێت كێشه‌و ته‌نگژه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر حیسابی ماف و داواكارییه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر بكرێن.

شۆرش دووپاتیكرده‌وه‌ كورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێ له‌ به‌رامبه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراق مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی ئه‌و پۆسته‌ بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ كورد له‌و پۆسته‌دا توانیویه‌تی رۆڵی سه‌ره‌كی و به‌رچاوی خۆی بگێرێ، هه‌روه‌ها كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیش بووه‌ له‌ عێراق به‌تایبه‌ت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ سیاسیه‌كان، بۆیه‌ په‌راوێزخستنی به‌و شێوه‌یه‌ی قسه‌و باسی لێده‌كرێ له‌چه‌ند نێوه‌ندێكی سیاسی زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی عێراق ده‌گه‌یه‌نێ.

شۆرش جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كورد به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كانی عێراقه‌و توانیویه‌تی له‌ بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی بێت.

ده‌بێت بزانرێ پۆسته‌ سیادییه‌كان به‌تایبه‌ت پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت وه‌كو مافی نه‌ته‌وه‌یی به‌كورد بدرێت نه‌ك وه‌كو ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌و پێیه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ی عێراقه‌ له‌دوای عه‌ره‌ب، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا توانی بیلایه‌نانه‌و به‌ لێهاتووی پۆسته‌كه‌ی به‌كاربێنێ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ئه‌و شاهێدییه‌ی بۆ دراوه‌.
Top