سه‌نید: مالیكی نایه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌فقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عه‌للاوی مۆربكات
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه نوری مالیكی نایه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه به‌م دواییانه له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی پێكهێنرا هیچ سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی مۆربكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی حه‌سه‌ن سه‌نید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی كه برِیاره ئهمرِۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام بدرێ ته‌نیا بۆ وهلاَمدانهوهی سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوییه كه بۆ لای مالیكی ئه‌نجامی دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌نید روونیكرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای له هیچ یه‌كێك له سێ كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌كردووه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بن،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی بوونی هه‌یه رێككه‌وتنێكه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دانانی میكانیزمێكی تازه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه هه‌مموان له‌سه‌ری رازیبن.