ئه‌ندامێكی ئه‌لعێراقییه: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی زۆرێك له دۆسییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
برِیاره ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه هه‌ردوو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له باره‌گای تایبه‌تی عه‌للاوی چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان رایگه‌یاند چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی زۆرێك له دۆسییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، گوتیشی ئامانج له‌م جۆره دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا بگه‌نه خاڵه هاوبه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له‌لای خۆشییه‌وه وته‌بێژی ئه‌لعێراقییه شاكركیتاب به پێویستی زانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی دڵسۆزانه‌و جیدی بێت بۆ گه‌یشتن به خاڵه هاوبه‌شه‌كان و خۆدوور خستنه‌وه له خاڵه ناكۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین ده‌رفه‌تدا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.
كیتاب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی نێوان مالیكی و عه‌للاوی بۆته داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری هه‌ریه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، بۆیه پێویسته سه‌رۆكی هه‌ردوو كوتله‌كه گوێ بۆ داواكاری و خواستی جه‌ماوه‌ری خۆیان رابگرن چونكه ئه‌وان به‌رپرسیارییه‌تی مێژووییان له‌سه‌ره.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان ده‌خوازن حكومه‌تی نوێی عێراق ته‌واوی كوتله‌كان تێیدا به‌شداربن و حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابمه‌زرێندرێ بێ ئه‌وه‌ی ولاَت تاكرِه‌وانه فه‌رمان ره‌وایه‌تی بكرێ.
جێی باسه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار توانی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ و دوای ئه‌ویش ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به 89 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناو ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كوتله‌ش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه.
كیتاب مه‌ترسی خۆشی نیشاندا ئه‌گه‌ر بێت و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ئه‌نجامی ئیجابیان نه‌بێت.