هێل: ئه‌ركی پاراستنی سنوری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌

هێل: ئه‌ركی پاراستنی سنوری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌
هه‌ولێر - سامان
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ بالیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كریستۆفه‌ر هێڵ رایگه‌یاند ئه‌ركی پاراستنی سنوری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌ء پاپه‌ندی به‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانمانه‌ بۆ پاراستنی سنوری عێراق.

بالیۆز كریستۆفه‌ر هێڵ له‌ پاش ته‌واوبوونی مه‌راسمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندی دابوونه‌ له‌ گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێم له‌ مه‌رِ تۆپبارانكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، ئه‌ركی پاراستنی سنوری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌مریكا دایه‌ء پاپه‌به‌ندین به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه‌\".
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی خۆی نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر تۆپبارانكردنی ناوچه‌ سنورییه‌كانء به‌ روونی هه‌لوێستمان نیشانداوه‌، پێمانوایه‌ ده‌بێت كۆماری ئیسلامی ئێران كێشه‌كانی به‌ رێگه‌ی دیپلۆماسیی چاره‌سه‌ر بكات نه‌وه‌ك تۆپبارانكردنی سنورییه‌كان.

له‌ باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كریستۆفه‌ر هێڵ گوتی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ره‌خۆ به‌رِێوه‌ده‌چن، گفتوگۆیه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ء پێمانوایه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ دیدارء كۆبونه‌وه‌ له‌ نێوانیان ئه‌نجام بده‌نء به‌رژه‌وه‌ندیء داخوازییه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانیان وه‌لاَ بنێننء بیر له‌ دابین كردنی پێداویستی خه‌ڵكی ولاَت بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی وورد چاودێری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و ئاگاداری وورده‌كارییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و پرسه‌یه‌، نامه‌وێت بڵێم ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئاسانه‌، به‌لاَم پرۆسه‌كه‌ ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێتء له‌ رێگای دیپلۆماسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێتء ئه‌نجامیش ده‌درێت به‌لاَم ناتوانم كاته‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌م.

گوتیشی: ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌یه‌، چونكه‌ چاومانه‌ له‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نمان له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراق هه‌بێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نمان له‌ گه‌ل هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌رووی سیاسییء ئابووریء كه‌لتوورییه‌وه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی درێژخایه‌نمان ده‌بێت له‌ گه‌ل هه‌رێمی كوردستاندا.
"
Top