سبه‌ی مالیكی و عه‌للاوی چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئاشكرایكرد رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له باره‌گای تایبه‌تی عه‌للاوی چاویان پێكدهكهوێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ردانییه‌كه‌ی مالیكی وهلاَمدانهوهی سه‌ردانییه‌كه‌ی عه‌للاوییه كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بۆ لای مالیكی ئه‌نجامیدا، گوتیشی هیچ به‌رنامه‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه قسه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ولاَت و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
چاودێرانی سیاسی بۆچوونیان وایه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی له پێناو گۆرِینهوهی راوبۆچوونه‌كان بێت سه‌باره‌ت به پرسی پی|َكهێنانی حكومه‌ت، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چاوپێكه‌وتنه‌كه گروتینێك ده‌به‌خشێته پرۆسه‌ی سیاسی و به ئاراسته‌یه‌كی ئیجابی هه‌نگاوی پێده‌نێت.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه دووه‌م چاوپێكه‌وتنی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ده‌بێت له دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 7ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه، كه تێیدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به 91 كورسی توانی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ و كوتله‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكیش به 89 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.