عوسمان: دانووستانه‌كانی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامی كۆتاییان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌

عوسمان: دانووستانه‌كانی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامی كۆتاییان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند دانووستانه‌كانی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی ئه‌نجامی كۆتاییان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناكرێ دانووستانی جیدی گرێبده‌ی له‌كاتێكدا هێشتا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دیارنییه‌ كه‌ ئه‌و ده‌توانێ حكومه‌ت پێكبێنێ، گوتیشی دانووستانه‌كانی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كوتله‌كانی دیكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گۆرِینه‌وه‌و راوبۆچوونه‌كان ده‌رنه‌چووه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان دووپاتیكرده‌وه‌ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای سازش كردنی كوتله‌كان ده‌بێت له‌ هه‌ندێك خواست و داواكارییه‌كانیان، ئه‌گه‌رنا پرۆسه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆی راده‌وستێ بێئه‌وه‌ی شتێكی زیادبخرێته‌ سه‌ری به‌ڵكو ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی ساسی روو له‌ لاوازی و بێ متمانه‌یی ده‌كات له‌لای هاولاَتیان.
جێی باسه‌ ئێستا شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی داتووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوتله‌كان گرێداوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوتلانه‌ی تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
Top