سامهرِائی: عێراق له قۆناخی داهاتوو ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی به‌خۆوه ده‌بینێ
له لێدوانێكدا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌یاد سامهرِائی رایگه‌یاند عێراق له قۆناخی داهاتوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆسته‌كان ململانێیه‌كی به‌هێزی نێوان كوتله سیاسیه‌كان به‌خۆوه ده‌بینێ.
لهبهسێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سامهرِائی به پێویستی زانی كوتله سیاسییه‌كان پشت له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتكانی خۆیان هه‌ڵبكه‌ن و به ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌لی عێراق هه‌نگاو بنێن و كاربكه‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنن.
هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی كوتله‌كان په‌له بكه‌ن له پێناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت لاببردرێن.
سامهرِائی گوتی: پێویسته حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌و ولاَتانه بگرێ له‌كاروباری ناوخۆی عێراق.
جێی باسه له 7 ی ئازاری رابردوو گه‌لی عێراق رووی له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان، بهلاَم به‌هۆی ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نه‌توانراوه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت، كوتله‌كانیش به‌رده‌وامن له گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی نێوانیان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده.