په‌رله‌مانتارێكی ئه‌لعێراقییه: ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بین ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نرخ و باجه‌كه‌ی بێت
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان دووپاتیكرده‌وه لیسته‌كه‌یان ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت ئه‌گه‌ر بێت و كه‌ركوك نرخ و باجه‌كه‌ی بێت.
سه‌لمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لیستی ئه‌لعێراقییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه كه‌ركوك بخاته ناو سه‌فقه‌ی سیاسی، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پرسه راسته‌وخۆ پرسێكی نیشتمانییه نه‌ك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به لایه‌نێكی دیاری كرا‌و و به ئاره‌زووی خۆی یاری پێبكات.
سه‌لمان گوتیشی ئه‌لعێراقییه دیدگایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك و به‌رِێوه‌بردنی ئه‌و شاره له نێوان پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی شاره‌كه، به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ودیدگایه لای كوتله‌كانی دیكه به‌دی ناكرێ.
پرسی كه‌ركوك پرسێكی چاره‌نووس سازه به نیسبه‌ت كوتله سیاسییه عێراقی و كوردستانییه‌كان ، مه‌رجی كورد بۆ به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووره كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردن و ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆك له‌سه‌ره‌كان.