ئه‌مرِۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ره‌و ئورده‌ن به‌رِێده‌كه‌وێ

ئه‌مرِۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ره‌و ئورده‌ن به‌رِێده‌كه‌وێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
برِیاره‌ ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سه‌ردانێك بگاته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن و چاوی به‌ شا عه‌بدوڵلاَی دووه‌می شای ئورده‌ن بكه‌وێت.
برِیاریشه‌ له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ بكه‌ن.
دوای ته‌واوبوونی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵلاَی شای دووه‌می ئورده‌ن تاڵه‌بانی روو له‌ولاَتی لیبیا ده‌كات بۆ به‌شداریكردنی له‌ لووتكه‌ی پێنجه‌می عه‌ره‌بی كه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێ پێشكه‌وتنێك له‌ كاره‌كانی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌خۆوه‌ ببینێ.
جێی باسه‌ دوێنێ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ بۆنه‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌شته‌كه‌ی بۆ ولاَتانی ئه‌ورِوپا سه‌ردانی بارزانی كردوو سه‌ردانییه‌كه‌یشی به‌ ئیجابی و سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ شێوه‌یه‌ك گوتی فه‌رِه‌نسا وه‌كو سه‌رۆكی ولاَت پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كرد.
Top