ئۆباما باڵیۆزێكی نوێ له عێراق داده‌مه‌زرێنێ
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما دیبلۆماتكار جیمس جیفری وه‌كو باڵیۆزی نوێی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شوێنی كریستۆفه‌ر هێڵ له عێراق دامه‌زراند.
له به‌یانێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما چه‌ند دامهزرانێكی نوێی له دیبلۆماتكارانی ولاَتهی راگه‌یاند له‌وانه‌ش دامه‌زراندنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا جیمس جیفری له شوێنی باڵیۆز كریستۆفه‌ر هێڵ له عێراق.
له به‌یانه‌كه‌دا ئۆباما متمانه‌ی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌و ژماره دیبلۆماتكاره نوێیه‌ی ولاَتهكهی له پۆست و ئه‌ركه سیاسییه‌كانیان به‌تایبه‌ت كه هه‌ر له‌و دیبلۆماتكارانه كه پیاوو ئافره‌تن خاوه‌نی ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باشی كاری سیاسین.
واش چاوهرِوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كه‌ی جیفری نیشان بدات، به‌و پێه‌ی ناوبراو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی شاره‌زایه له دۆسییه‌ی رۆژههلاَتی ناوهرِاست.