ئه‌لعێراقییه چوار به‌ڵگه‌نامه ده‌خاته به‌رده‌م كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌ردار عه‌بدوڵلاَ دووپاتیكرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه چوار به‌ڵگه‌نامه‌ی كاری خستۆته به‌رده‌م كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه هه‌ریه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌ی چاكسازی كردن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادوه‌ری و به‌ڵگه‌نامه‌ی بنه‌ما گشتییه‌كان له‌خۆده‌گرێ، له‌و كاته‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی خستۆته برده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه بریتین له به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌ره‌نتی و به‌ڵگه‌نامه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌و دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی خستۆته روو بۆ پاراستن‌و دابینكردنی مافه‌انی خۆیه‌تی نه‌ك به‌و واتایه‌ی متمانه‌ی به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌بێ، گوتیشی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هیواخوازه له نێوان هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراو هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كوتله‌كان بزانن چیان ده‌وێ و چیان له‌سه‌ره بیكه‌ن.
ئه‌وشی روونكرده‌وه شاندی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به دانووستانه‌كانی دێنێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌كان ئه‌وانه‌ی تا ئێستا دانووستانیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه له‌وانه‌ش كوتله‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌حده‌ی عێراقی و به‌ره‌ی ته‌وافوق.