\"هه‌وڵێكی جیدی له‌ ئارادایه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی مالیكی له‌ خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران\"""

\
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی تارق مه‌نده‌لاوی ئاشكرایكرد چه‌ند هه‌وڵێكی جیدی له‌ ئارادایه‌ سه‌باره‌ت به‌ رازیكردنی سه‌رۆكی ده‌وڵتی یاسا نوری مالیكی بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و كاندید كردنی كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌سه‌ری رازیبن.

مه‌نده‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نامه‌ گۆرِینه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ئییئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی به‌رده‌وامه‌ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی مالیكی له‌ دووباره‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گوتیشی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ناو ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌جیدی كارده‌كات كوتله‌ی سه‌دره‌ له‌ ناو ئیئتیلافی نیشتمانی.

جێی باسه‌ پرسی دووباره‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو گرێی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دروست كردووه‌و ده‌نگێكی زۆر دژی ئه‌وه‌ن مالیكی دووباره‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كوتله‌ی سه‌دری كه‌ له‌ناو ئیئتیلافی نیشتمانی حه‌كیم دایه‌، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار توانی به‌ 89 كورسی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێ.

تا ئێستا به‌ هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان و ده‌ست نیشان نه‌كردنی كاندیدێك كه‌ هه‌موو كوتله‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ئیئتیلافه‌ یه‌كگرتووه‌كه‌ی مالیكی وحه‌كیم له‌سه‌ری رازیبن نه‌توانراوه‌ حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.
Top