سه‌عدون: كورد كارده‌كات بۆ پارێزگاری كردن له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كانی

سه‌عدون: كورد كارده‌كات بۆ پارێزگاری كردن له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كانی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی كار ده‌كات له‌ پێناو پاراستنی به‌شی تایبه‌تی خۆی له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌ گوێره‌ی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی میكانیزمی یاسایی ده‌بن كه‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌م پێیه‌ش هه‌ر كوتله‌یه‌ك به‌شی خۆی به‌رده‌كه‌وێت به‌ پێی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ستی هێناوه‌.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كورد له‌ ماوه‌ی حكومه‌تی رابردوو تواناو لێهاتوویی خۆی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ سه‌لماند كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات جارێكی دیكه‌ به‌ جیدی كاربكات بۆ پاراستنی پۆسته‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی.
سه‌عدون جارێكی دیكه‌ش رایگه‌یانده‌وه‌ پرسی سه‌رۆك كۆمار تا راده‌یه‌كی زۆر بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێستا جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كلایی بۆته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كورد خۆی كاندیدی كردۆته‌وه‌ له‌لای خۆشیانه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ كوتله‌كان پشتگیری له‌ تاڵه‌بانی ده‌كه‌نه‌وه‌، گوتیشی ئێمه‌ هیوادارین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هۆشیار زێباری له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت چونكه‌ لێهاتووی زێباری نكۆڵی لێناكرێ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت.
Top