ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌: به‌ به‌راورد لگه‌ڵ ساڵی رابردوو رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق كه‌م بۆته‌وه‌

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌: به‌ به‌راورد لگه‌ڵ ساڵی رابردوو رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق كه‌م بۆته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ره‌حیم عگێلی ئاماژه‌ی به‌ نزم بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد له‌ عێراق به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا عگێلی باسی له‌وه‌كرد جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو نزم بوونه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتن و پێدانی به‌رتیل له‌ دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت 30% بوو به‌لاَم دوای ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتمانییه‌كه‌ رێژه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 7% كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش تا راده‌یه‌ك دلخۆشكه‌ره‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌ بۆته‌ نه‌خۆشییه‌ك له‌ نا عێراقییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ده‌سته‌كه‌یان به‌ هاوكاری ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی نیشتمانی بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌برِكردنی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق.
عگێلی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ عێراق به‌رزترین رێژه‌ی به‌خۆوه‌ بینی چونكه‌ رژێمی پێشوو به‌ شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ گه‌نده‌ڵی په‌یرِه‌و ده‌كرد.
Top