باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان ستراتیژییه‌تێكی تازه په‌یرِه‌و ده‌كات
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پشت به‌ستن به ستراتیژییه‌تێكی تازه سه‌باره‌ت به پشتگیری كردنی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێدانی برِی پاره‌ی زیاتر له‌و به‌شه‌ی كه بۆیان ته‌رخان كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخه‌ری یاریده‌ده‌ر بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان له‌ه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دانیال لانكامپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌ستی كردووه به پرۆژه‌و ستراتیژییه‌تێكی تازه بۆ پشتگیری كردنی زیاترین رێژه‌ی ئاواره گه‌رِاوه‌كان له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی ده‌كات له ئاستی دۆسییه‌ی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت.
لانكامپ داواشی له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و تایبه‌تمه‌نده‌كان كرد زیاتر گرنگی به دۆسییه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان بده‌ن ئه‌ویش له رێگه‌ی زیادكردنی برِه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆیان، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره سیاسیانه‌ی رووبه‌رِوویان ده‌بێته‌وه له میانی گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ ولاَته‌كه‌یان.