رافیع عیساوی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی كرا

رافیع عیساوی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی كرا

دوێنی شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر رۆژ نوری شاوێش له‌گه‌ڵ شاندی دانووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی رافیع عیساوی بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌كانی دیكه‌ بوو بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، گوتیشی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی چاكسازی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و دادوه‌ری و سیسته‌می ناوخۆیی حكومه‌ت كرا.

عیساوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌سته‌یان كرد ، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به‌ پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌بوو، خاڵی دووه‌مینیش باس له‌و زه‌ماناتانه‌كرا كه‌ ده‌كرێ بخرێنه‌ روو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و پرسه‌ هه‌ڵواسراوانه‌.

عیساوی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌لعێراقییه‌ به‌جیدی كارده‌كات بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كان سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 72 ی ده‌ستوور كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ده‌بێت دوای 30 رۆژ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێ.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی شاندی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس رایگه‌یاند هه‌موو هه‌ولێك ده‌خه‌نه‌گه‌ر له‌ پێناو په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاولاَتیان، گوتیشی دانووستانه‌كانی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
Top