عه‌للاوی: عێراق له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێ

عه‌للاوی: عێراق له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی هه‌ریه‌ك له‌ ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی به‌رپرسیار كرد له‌و چاكسازیانه‌ی كه‌ ده‌كرێ به‌ر له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێن، گوتیشی له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو عێراق ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌للاوی دژایه‌تی خۆی بۆ رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆنی ره‌تكرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه‌ عێراق له‌ ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربێنێ و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی به‌باشی ئاماده‌ بكات و هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی چاكسازی سیاسی كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ رزگاربوونی عێراق له‌ به‌ش به‌شكاری تائیفی به‌توندی ره‌خنه‌شی له‌ ئه‌مه‌ریكا گرت به‌وه‌ی له‌ عێراق پشتی به‌ بنه‌مای به‌ش به‌شكاری تائیفی و سیاسی به‌ست.

عه‌للاوی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێم گوایه‌ ئاڵوگۆرو ده‌ستاو ده‌ست به‌ عێراق ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا عێراق له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و شه‌رِی كوێته‌وه‌ ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌و راستییه‌ش به‌ روون و ئاشكرایی دیاره‌ به‌تایبه‌ت ئێستا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
Top