عوسمان: دانووستانی نێوان كوتله‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت نیمچه راوه‌ستانێكی به‌خۆوه بینیوه
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند دانووستانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت نیمچه راوه‌ستانێكی به‌خۆوه بینیوه.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان كوتله‌كان به‌دیده‌كرێ ته‌نیا چه‌ند دیدار‌و گفتوگۆیه‌كی دیاریكراو‌و شه‌رمنده‌یه، چونكه هه‌ریه‌ك له كوتله‌كان پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كێشه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا بۆته رێگر له‌به‌رده‌م دانانی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌روه‌كو له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و كاندیدكردنی ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بَئه‌وه‌ی جگه له‌م پێداگرییه‌ی هیچ پێشنیارێكی دیكه بخاته روو.
عوسمان نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ربرِی كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی وسیاسی و خزمه‌تگوزاری هاولاَتیان هه‌یه.