كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێشنیاره‌كه‌ی حزبی فه‌زیله بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كاته‌وه
له لێدوانێكدا راوێژكاری لیستی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور رایگه‌یاند لیسته‌كه‌یان ره‌تی پێشنیاره‌كه‌ی كوتله‌ی فه‌زیله ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
كوتله‌ی فه‌زیله بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیارێكی خسته‌روو، داوای فراوانتركردنی بنكه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی ده‌كات كه له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی پێكهێنراوه به شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه فراوانتر بكرێ كه هه‌ریه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداری بكه‌ن.
عاشور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فراوانكردنی بنكه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانی هیچ مانایه‌كی نییه چونكه په‌رله‌مان له بنه‌رِه‌تدا ئه‌و كوتلانه‌ی له‌خۆ گرتووه بۆیه ده‌كرێ پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران به پێی ده‌ستوور و به‌گوێره‌ی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ.
گوتیشی پێشنیاره‌كه‌ی فه‌زیله ده‌كرێ به دوورخستنه‌وه‌ی كوتله بچووكه‌كان ناوبنرێ، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات جارێكی دیكه ته‌نگژه‌ی نوێ دروست بێته‌وه.باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر كێشه له نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، ئه‌و كێشه‌یه له نێوان كوتله‌كانی دیكه نییه چونكه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن و به ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م كه ئه‌مه‌ش واده‌كات حكومه‌ت پێكبێنێ و ئه‌یاد عه‌للاویش بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكات، گوتیشی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاره‌زووی نییه كاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
جێی باسه له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی به‌توندی ره‌تی پێشنیاره‌كه‌ی حزبی فه‌زیله‌ی كرده‌وه.