بیرقه‌دار: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌و شاره‌یه‌ وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ

بیرقه‌دار: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌و شاره‌یه‌ وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا سه‌رۆكی پارتی دادپه‌روه‌ری توركمانی عێراقی ئه‌نوه‌ر بیرقه‌دار دووپاتیكرده‌وه‌ پارته‌كه‌یان به‌جیدی داوای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌یبه‌سته‌ش باشترین رێگه‌ پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ كه‌ركوك ودابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان.

له‌به‌شیێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بیرقه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێكهێنانی حكومه‌ت زیانی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نگژه‌كان كۆتاییان پێنایه‌، هه‌روه‌ها پرِۆژه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان شكست ده‌خۆن له‌ ناویشیاندا كێشه‌ی كه‌ركوك تا ئه‌و كاته‌ی نه‌بێته‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ كێشه‌كانی كۆتایی نایه‌ت.

بیرقه‌دار گوتی: ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به‌ شاری كه‌ركوك ماده‌یه‌كی به‌سه‌ر چووه‌و له‌كاركه‌وتووه‌، بۆ له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو پێویسته‌ چیدیكه‌ ناوی ئه‌و ماده‌یه‌ نه‌هێنێ و ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه‌ی بۆ دابنێ كه‌ به‌ خواستی ته‌واوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌ بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌وان وه‌كو پارتی دادپه‌روه‌ری توركمان به‌ هه‌رێمیكردنی كه‌ركوكه‌ وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆو تێیدا ته‌واوی پێكهاته‌كانیش به‌شداربن له‌ پۆست و ده‌سه‌لاَته‌كانی شاره‌كه‌.
Top