بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌كیم پێشنیارێك پێشكه‌ش ده‌كات

بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌كیم پێشنیارێك پێشكه‌ش ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی ئاشكرایكرد هاوپه‌یمانی نیشتمانی چاوه‌رِێی پێشكه‌شكردنی كاندیدی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی پێكهێنانی حكومه‌تی له‌ ده‌ست نه‌چێت.

به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم پێشنیارێكیی خستۆته‌روو ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌هه‌ندی وه‌ربگرێ پێویست به‌وه‌ناكات كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێ.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌ پێشنیاره‌كه‌ی حه‌كیم تایبه‌ته‌ به‌ به‌ستنی دانیشتنێكی نافه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و تێیدا هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ نوری مالیكی، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكرێن، له‌لای خۆشیانه‌وه‌ په‌رله‌مانتاران له‌ رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی راسته‌وخۆ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، هه‌ر یه‌كێكیشیان توانیان زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وكات ئه‌و ده‌بێته‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.

به‌یاتی گوتیشی ئه‌و ده‌نگدانه‌ نهێنییه‌ راسته‌وخۆیه‌ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانه‌.
Top