هادی ئه‌لعامری: پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وایكرد كورد پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌ربگرێته‌وه‌

هادی ئه‌لعامری: پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وایكرد كورد پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌ربگرێته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی هادی ئه‌لعامری دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌ست به‌ردار نه‌بوونی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ له‌ داواكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌هۆڵ كوتینێكی به‌تاڵه‌.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌لعامری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێكهێنانی هاوپه‌یمكانی نیشتمانی جارێكی دیكه‌ نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌ سیادییه‌كانی بۆ شێوه‌ سرووشتییه‌كه‌ی خۆی گه‌رِانده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌ كوتله‌یه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوئیئتیلافی نیشتمانی پێكهاتووه‌، هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك كۆماریش بۆ كورد، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ تۆمار نه‌كراوه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانه‌.

گوتیشی پێویسته‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ست به‌رداری داواكارییه‌كه‌ی بێت له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌ت به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ ده‌ست بێنێ، به‌رده‌وامی ئه‌و كوتله‌یه‌شی له‌ داواكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ ده‌هۆڵ لێدانێكی به‌تاڵ وه‌سف كرد.
Top