شابه‌نده‌ر: هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێی باشتره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌یتان بكات نه‌ك له‌گه‌ڵ مالیكی
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی حه‌مید نه‌جدی به‌توندی لێدوانه‌كانی عیززه‌ت شابه‌نده‌ری ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێی باشتره ماڵه له‌گه‌ڵ شه‌یتان بكات نه‌ك له‌گه‌ڵ مالیكی.
نه‌جدی رایگه‌یاند لێدوانه‌كه‌ی شابه‌نده‌ر دووره له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و یاریده‌ده‌ر نابێ بۆ له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌ڵكو زیاتر دووبه‌ره‌كی ده‌وروژێنێ.
نه‌جدی دووپاتیكرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووره له‌و جۆره بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه ههرِهمهكیانهی شابه‌نده‌ر كه ده‌ڵێ: هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێی باشتره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌یتان بكات نه‌ك له‌گه‌ڵ مالیكی، بهڵكوشابهندهر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ره‌كانی به كلاَوی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌پێوێ.
نه‌جدی گوتیشی هه‌ڵوێستی عه‌ممار حه‌كیم روون و ئاشكرا بوو سه‌باره‌ت به پرسی كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه نه‌ك به‌داخراوی كه هه‌ندێك له توندرۆكان و نابه‌رپرسان پێیان باشه پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێ.