عه‌للاوی هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنى لێده‌كرێ
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتیده‌كاته‌وه ماوه‌یه‌كه هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌وو رۆژ نامه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمزی ئه‌مه‌ریكی كه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه بلاَوبۆته‌وه عه‌للاوی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌رِه‌شه‌كان ماوه‌یه‌كه زیاتر بوونه، بۆیه ناچاربووه په‌نا بباته به‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوایان لێبكات دیواری كۆنكرێتی ده‌وروپشتی ماڵه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه نامه‌یه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و تێیدا
هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه له‌لایه‌ن لایه‌نێك كه ناونیشانی دیار نییه، هه‌روه‌ها چه‌ن هاورِێ و دۆستێكی دیكه‌یشی پێیان راگه‌یاندووه پلانێك له ئارادایه كه ده‌یانه‌وێ تیرۆری بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێك له پشته‌وه‌ی ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌یه عه‌للاوی كه‌سی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نیا دوای هه‌رِه‌شه‌كان داوای له حكومه‌تی عێراقی كردووه ئاسایشی ماڵه‌كه‌ی زیاتر پارێزراو بكه‌ن، به‌لاَم به‌رپرسانی ئه‌منی داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، بۆیه ناچار بووه په‌نا بباته به‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دیواری كۆنكرێتی زیاتر له ده‌ورو پشتی ماڵه‌كه‌ی دابنێن.
عه‌للاوی گوتیشی ئه‌و پارێزگارییه‌ی ئه‌ورِۆ لێمده‌كرێت زۆر زیاتره له‌وه‌ی دوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێم ده‌كرا ئه‌مه‌ش به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌ی لێم ده‌كرێ.