ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌رِه‌شه‌ له‌ چوار كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و نیازیانه‌ به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبێنن

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌رِه‌شه‌ له‌ چوار كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و نیازیانه‌ به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبێنن
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌حمه‌د عورێبی هه‌رِه‌شه‌ی له‌ چوار كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ كرد ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وكات ئه‌وان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كوتله‌یه‌كی نوێی په‌رله‌مانی پێكدێنن.

عورێبی رایگه‌یاند له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر چوار كوتله‌ گه‌وره‌كه‌ نه‌یانتوانی رێكبكه‌ون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو، ئه‌وان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه‌ نیسابی یاسایی ته‌واو ده‌كه‌ن پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی نوێی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها داوا له‌ چوار كوتله‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌ندێك داواكاری سازش بكه‌ن ئه‌گه‌رنا راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقز

ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ هاولاَتیانی عێراقی داوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌نن ئه‌مه‌ش به‌ پێی ئه‌و مافه‌ی خۆیان كه‌ له‌ 7 ی ئازار له‌سه‌ر حیسابی گیانی خۆیان روویان له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی تازه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، بۆیه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی نوێ پێویسته‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاتنی هاولاَتیان.
Top