زێباری به‌توندی ره‌خنه له هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هه‌ێمی كوردستان ده‌گرێ
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری به توندی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سنووری هه‌رێمی كوردستان گرت و داواشی له توركیا كرد سیاسه‌تی خۆی بگۆرِێ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی كۆتایی بێنێ به شه‌رِ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا زێباری رایگه‌یاند بۆ هیچ ولاَتێك نه‌بووه به‌شه‌رێكی یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵبستێ، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌لای توركیا په‌یرِه‌و ده‌كرێ و رێزی لێناگیردرێ.
زێباری جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، به ئاشكرا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌و رێگه‌ش به‌وه‌ده‌دا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ به ئاراسته‌یه‌كی خراپ هه‌نگاوبنێ چونكه توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوخۆی ولاَته‌كه‌ی ده‌ست له‌كاروباری ولاَتێكی دیكه وه‌رده‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: بۆچوونم وایه توركیا له‌و تۆپبارانكردنانه‌ی ده‌یه‌وێ ئیراده‌و توانای حكومه‌تی عێراق تاقیبكاته‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشا بكات بۆ قۆناخی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2011.
زێباری جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق له توانایدایه بۆشایی سنوور پرِبكاته‌وه‌و رێگه نه‌دات به توركیا سوپای خۆی بهێنێته ناو خاكی ولاَته‌كه‌ی، گوتیشی ئه‌وان دژی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چه‌كدارین كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ سه‌ر توركیا ئه‌نجام بدرێ، چونكه ده‌كرێ كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ توركیا له رێگه‌ی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێ نه‌ك به‌شه‌رِو كوشتن.