عوسمان: ته‌حه‌فوزاتی گۆرِان نابێته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ته‌حه‌فوزاتی كوتله‌ی گۆرِان له‌سه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی نابێته كۆسپێكی گه‌وره.
عوسمان رایگه‌یاند له‌كاتی ئێستادا ئه‌و پرسه نابێته كۆسپێكی گه‌وره به‌تایبه‌ت كه ته‌واوی كوتله‌كان له‌هه‌وڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانن كه تائێستا به‌هه‌ڵواسراوی له نێوان كاندیدانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و كوتله‌كان له‌سه‌ركاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتنه رێككه‌وتن ئه‌و كات ته‌نگژه‌كه كۆتای پێدێت و كوتله‌كان پێده‌نێنه قۆناخی دووه‌م كه بریتییه له پێكهێنانی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته سیادییه‌كان.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كوتله‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به پێی خاڵ و ژماره، به‌شێوه‌یه‌ك پۆست و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی سیسته‌می خاڵ به‌سه‌ر كوتله‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.