په‌رله‌مانتارێكی كورد: كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاودێری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ڤیان ده‌خیل دووپاتیكرده‌وه كوتله‌كه‌یان چاودێری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ پێكبێنێ.
ده‌خیل ئاماژه‌ی به‌ودا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كتن له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله عێراقییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك ته‌ریبه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌وان به‌وردی چاودێری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن كه ده‌توانێ حكومه‌تی نوێ پێكبێنێ و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانش هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ پێكبێنێ.
ئێستا شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدایه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دانووستان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقیه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنلنی هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ چوونه ناو په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.