په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی: عێراق پێویستی به كه‌سێكه به‌كورد بڵێ نه‌خێر
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی موخلیس زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد دانییه، باسی له‌وه‌شكرد كورد ئاره‌زووی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌كات كه ده‌ستكه‌وتی زیاتریان پێ‌بدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا زاملی رایگه‌یاند عێراق پێویستی به یه‌كێك هه‌یه به‌كورد بڵێ نه‌خێر، به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی دژی بنه‌ما نیشتمانییه‌كان و یاسا جێبه‌جێكراوه‌كاندان، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه هه‌ردوو ده‌سه‌لاَتی به‌غداو هه‌ولێر راسپێردراون و ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له ئه‌ستۆیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی گوتی: هێزه سیاسییه‌كانی عێراق وه‌كو شه‌ریك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كردووه له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی، داواشی له‌هێزه كوردییه‌كان كرد سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك له داواكاریه‌كانیان بكه‌ن بۆ پاراستنی یه‌كرِیزی و یه‌كپارچه‌یی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زێده‌رِۆییه‌ك به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌كرێت.