سامی شۆرش: گفتوگۆكانی شاندی كوردی و كوتله‌كانی دیكه له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان بۆ كاتێكی دیكه دواخرا
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرش رایگه‌یاند چاوپێكه‌وتنه‌كانی شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان سه‌ره‌تایین و برِیاریش دراوه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كان بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
شۆرش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقیه‌كان ئیجابی بوونه، هه‌روه‌ها راوبیروبۆچوونی نێوان شاندی كوردی و كوتله عێراقییه‌كان ئاڵوگۆرِی تیروتهسهلین له‌سه‌ر كراوه، گوتیشی لایه‌نه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دواخستنی گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به خاڵه ناكۆكه‌كان له‌وانه‌ش پرسی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌و چه‌ند پرسێكی دیكه كه هێشتا له‌سه‌ری رێككنه‌كه‌وتوون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه كه مه‌به‌ست له دواخستنی ئه‌و پرسه بۆ ئه‌وه‌یه تا بوارێكی زیاتر بدرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هاوبه‌شانه‌ی له نێوان شاندی كوردی و كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی هه‌یه.
شۆرش جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه شاندی كوردی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی كوتله‌كان به ده‌ستوورو پشت به‌ستن به ته‌وافوق بۆ ئه‌وه‌ی بواری زیاتر هه‌بێ بۆ به‌شداریكردنی زۆرترین كوتله له حكومه‌تی نوێ.