عوسمان: كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كوتله كارده‌كات كه تێگه‌یشتنی بۆ داواكارییه‌كانی هه‌یه
له لێدوانێكی رۆژامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌وڵده‌دا بۆچوونی هه‌موو كوتله‌كان له‌یه‌كتری نزیك بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانی كوردستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كوتله كارده‌كات كه تێگه‌یشتنی بۆ داواكارییه‌كانی كورد هه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عوسمان دووپاتیكرده‌وه كورد هه‌میشه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی.
عوسمان گوتیشی داواكارییه‌كانی كورد بۆ به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جێگیر بووه به‌ده‌ر له‌و بنه‌مایه‌ش كورد زێدهرِۆیی له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی نه‌كردووه.
ئێستا شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لهبهغدایه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نی كوردی داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ى ده‌ستوورو پرسه‌كانی نه‌وت و گاز‌و پرسی پێشمه‌رگه ده‌كات بۆ به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك.