وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی دیبلۆماتكارانی له عێراق داوا له پینتاگۆن ده‌كات سوپایه‌كی بچووكی بۆ پێكبهێنێ
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئه‌مه‌ریكی بلاَویكردۆتهوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری پێنتاگۆن كردووه سوپایه‌كی بچووك پێكبێنێ له عێراق بۆپاراستنی دیبلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2011.
واشنتۆن تایمز ئاماژه به‌وه‌ده‌كات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه لیستێكی داواكارییه‌كانی ئاراسته‌ی پینتاگۆن كردووه بۆ دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس و فرِۆكه، كه پێویست ده‌كات ئه‌و سوپایه له‌به‌رده‌ستی دابێت.
واشنتۆن تایمز نووسیویه‌تی ئه‌مه واده‌كات دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پاراستنی گیانی دیبلۆماتكاران و كارمه‌ندانی خۆی له عێراق پشت به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق نه‌به‌ستێ، سهرهرِای ئه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلاریش له پێناو ئاماده‌كردنی ئه‌و هێزانه خه‌رجكراوه.