سه‌رۆك بارزانی بۆ فارنس24: حكومه‌تی رابردوو بۆته‌ به‌شێك له‌ مێژوو، ئێستا ده‌بێ كاربكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ

سه‌رۆك بارزانی بۆ فارنس24: حكومه‌تی رابردوو بۆته‌ به‌شێك له‌ مێژوو، ئێستا ده‌بێ كاربكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه‌ له‌گه‌ل كه‌ناڵی ئاسمانی فرانس24 ئه‌نجامیداوه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ ولاَتی فه‌رِه‌نسایه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق، راستیشه‌ هه‌ندێك جار ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌چه‌ند كێشه‌یه‌ك تێپه‌رِده‌بێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد هه‌ر به‌شێكه‌ له‌و حكومه‌ته‌و ئێستا هه‌موو لایه‌ك وا له‌هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی رابردوو كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، پێم وایه‌ بۆته‌ مێژوو و به‌شێك له‌ رابردوو، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێستا هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ سه‌رۆك بارزانی روونیكرده‌وه‌\" به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق خه‌می ئێمه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌ براوه‌كان له‌ دانووستاندایه‌و پێشمان وایه‌ ده‌بێت حكومه‌تێكی نیشتمانی هاوسه‌نگ و راسته‌قینه‌ پێكبهێندرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی سه‌رله‌نوێ دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌ستوور ناسنامه‌ی ولاَتی دیاریكردووه‌ كه‌ عێراق ده‌بێت سیسته‌می فیدرِاڵی بێت كه‌ ده‌بێت شوێنی هه‌موو پێكهاته‌و ئایین و مه‌زهه‌ب و تائیفه‌كانی به‌یه‌كسانی تێدا ببێته‌وه‌. گوتیش ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێك بێت باوه‌رِی به‌سیسته‌می فیدرِاڵی هه‌بێت.
"
Top