مالیكی بۆ ده‌ست به‌رداربوون له پۆسته‌كه‌ی 6 مه‌رجی قورسی داناوه
به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتووه، یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیڵتمان خستوویه‌تییه روو سه‌باره‌ت به كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدییه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه.
به پێی زانیارییه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی كه سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مالیكی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه مالیكی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌رداربوونی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند مه‌رجێكی قورسی داناوه، له‌وانه پێدانی هه‌ردوو پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار‌و له‌گه‌ڵ 6 وه‌زاره‌ت، له ناو ئه‌و 6 وه‌زاره‌ته‌ش دوو وه‌زاره‌تی سیادی بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا.
به‌م مه‌رجانه‌ی مالیكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌توانێ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێ و عادل عه‌بدولمه‌هدیش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.